نووترين نووچه
دەستپگ / زانست و تەندروستی / وەرزش تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە

وەرزش تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە

کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە، دەڵێ وەرزشکردن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک بەڕێژەى 30% کەمدەکاتەوە. 

وەرزش هەروەها لە تووشبووانی شێرپەنجەی مەمکدا لەشداهێزران و ماندووبوونى بەردەوام کەمدەکاتەوە کە گرفتێکى بەرچاوی تووشبووانی ئەو جۆرەی شێرپەنجەیە. جگە لەوە، ئەوانەی دەرمانی کیمیایی وەردەگرن بۆ کۆنترۆڵکردنی شێرپەنجەکەیان، ئەگەر وەرزش بکەن ئەوە کەمتر تووشی لێکەوتە نەرێنییەکانی ئەو دەرمانانە دەبن.

هەروەها وەرزش گرنگە بۆ جەنگان لە دژی ئەو خەمۆکی و دڵەڕاوکێیەی تووشی نەخۆشانی شێرپەنجەی مەمک دەبێ.

توێژینەوەی زانستیش دەریخستووە ئەوانەی تووشی شێرپەنجە دەبن و چارەسەر دەکرێن، ئەگەر وەزش بەشێوەیەکی بەرنامەدار بکەن، ئەوە ئەگەری سەرهەڵدانەوەى شێرپەنجەکەیان زۆر کەم دەبێتەوە.

نەڤ بابەتە (0) جارا هاتيە خواندن

کومینت هاتیە گەرتن.

إلى الأعلى