نووترين نووچه
دەستپگ / وەرزش / نەیمار راهێنەری پاریس دەگۆڕێت

نەیمار راهێنەری پاریس دەگۆڕێت

نەیمار داسێلڤای یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان بەردەوامە لە دژایەتیکردنی یاریزانان و ستافی دەستەی راهێنەرانی یانەکەی و ئەمجارەش پلانی بۆ دوورخستنەوەی ئۆنای ئیمیری راهێنەری یانەکەی داناوە.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، نەیمار داسێلڤا، داوای لە کارگێڕی یانەکەی کردووە دەستبەرداری ئیمیری ببن و لە شوێنی ئەودا، لویس فیلیپ سکۆلاری بکەنە راهێنەری یانەکەیان.

پێشتریش یاریزانە بەرازیلییەکە لەسەر جێبەجێکردنی لێدانی سزا لەگەڵ کاڤانی هێرشبەری یانەکەی کێشەی درووستکردووە و لە ئێستاوە دووبەرەکی خستووەتە نێو یاریزانانی یانەکەی، تەنانەت وا بڵاوکراوەتەوە چەند یاریزانێکی پاریس سانجێرمان قسەش لەگەڵ نەیمار ناکەن.

سکۆلاری لەلایەن یانەی گوانژۆی چینیەوە داوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لێکراوە، بەڵام راهێنەرە بەرازیلییەکە رەتیکردووەتەوە و دوای سێ ساڵ یانە چینییەکە بەجێدەهێڵێت.

نەڤ بابەتە (0) جارا هاتيە خواندن

کومینت هاتیە گەرتن.

إلى الأعلى