نووترين نووچه
دەستپگ / ئابوور / پارەی رووسنەفت دەگاتە كوردستان

پارەی رووسنەفت دەگاتە كوردستان

رووسنه‌فت ناوه‌ڕاستی مانگی داھاتوودا‌، یه‌ك ملیار دۆلار ده‌داته‌ هه‌رێمی كوردستان و دواتریش دوو ملیار دۆلاری دیكه‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی باسنیوز، له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داھاتوودا و به‌ پێی گرێبه‌ستی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای رووسنه‌فتی رووسی، كۆمپانیاكه‌ یه‌ك ملیار دۆلار ده‌داته‌ هه‌رێمی كوردستان.

بریاره‌ ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دووه‌م، گرێبه‌ستی بواری نه‌وتی و گازی هه‌رێمی كوردستان و رووسنه‌فت بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

جگه‌ له‌و ملیار دۆلاره‌، كۆمپانیا رووسیه‌كه‌، دوو ملیار دۆلاری دیكه‌ش ده‌داته‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی پاره‌ بۆ بانكه‌كان و جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی.

نەڤ بابەتە (0) جارا هاتيە خواندن

کومینت هاتیە گەرتن.

إلى الأعلى